توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "هەموومان بە یەکەوە سەدەی ٢١ بۆ سەدەی نوێی تورکیا دەگۆڕین"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "هەزاران ساڵە دڵمان لەگەڵ خوشک و برایانی کورد و عەرەب لە ناوچەکە لێدەدات. لە داهاتووشدا هەر وا دەبێت".

Mümin Altaş  | 01.12.2025 - نوێکردنەوە : 01.12.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "هەموومان بە یەکەوە سەدەی ٢١ بۆ سەدەی نوێی تورکیا دەگۆڕین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "٨٦ ملیۆن هاووڵاتی شان بە شان لەگەڵ یەکتر هاوکار دەبن و سەدەی ٢١ی تورکیا بۆ سەدەی نوێی ئەو وڵاتە دەگۆڕن".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماریی ڕوونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی دا.

لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تورکیا سەرەڕای هەموو ئەو دۆخە نالەبارەی لە دەوروبەرێتی، پێگەی خۆی وەک دوورگەیەک سەقامگیر لە ئارامی و ئاسایشدا پاراستووە".

لەبارەی پێشکەوتنەکانی تورکیاش، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی قزڵئەلما ئەم هەفتەیە واژووی لەسەر پێگەیەکی مێژوویی ئاسمانی کرد. لە هەموو بوارێکدا، ئەو کارایی و پێشکەوتنانە دەبینین".

گوتیشی: "داهاتی نیشتمانیمان لە ساڵانە ٢٣٨ ملیار دۆلار گەیاندووەتە ١.٥ ترلیۆن دۆلار. ئامانجمانە ئەوەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٨ بگەیەنینە ١.٩ ترلیۆن دۆلار".

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "لە هەوڵداین لە ڕێگەی قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر، یەکێک لە گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم گەشەپێدانی ئابووری، ئاشتی و برایەتی لەناو ببەین".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها لەبارەی هەوڵەکان لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆرەوە دوا و گوتی: "ئەو ڕێرەوە برایەتییەی کە لە ناوچەکە دادەمەزرێت، پلانە قێزەونەکان لادەدات، یارییە تێکدەرانەکان تێک دەدات و دەرگای بەڕووی سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە. لە هەوڵداین بۆ ئەوەی دوور لە هاندان، کردەوەی ئیستفزای و هەڵچوون، ئەو دۆخە لە هێزەوە بگۆڕین بۆ کردەوە".

گوتیشی: "هەزاران ساڵە دڵمان لەگەڵ خوشک و برایانی کورد و عەرەب لە ناوچەکە لێدەدات. لە داهاتووشدا هەر وا دەبێت. ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی شان بە شان لەگەڵ یەکتر هاوکار دەبن و سەدەی ٢١ی تورکیا بۆ سەدەی نوێی ئەو وڵاتە دەگۆڕن".

لەبارەی پرسی ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەورووپا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "ئەندامێتی تەواو سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانەی کە هەیە، پێشینەی کارەکانمانە".

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دوا و گوتی: "پێی دەچێت جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا گەیشتووەتە ئاستێک کە بووبێتە هەڕەشەیەکی جددی لەسەر ئاسایشی دەریاوانی لە دەریای ڕەش. بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئابووری لە ناوچەی ئێمە، دەرخەری پەەسەندنی گرژییەکان و جێی نیگەرانی ئێمەیە".

لەم بارەیەوە هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "هێرشکردنە سەر ئەو کەشتییانە کە هەڕەشەیە بۆ سەر ژیان و ئاسایشی ژینگەی ئێمە و بە تایبەتی لە ناوچەی ژێر دەستمان، قبوڵکراو نییە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın