Muhammed Nuri Erdoğan
14 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-٤٨دا بۆ سەر فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر دەستگیراوە بەسەر چوار تۆن و ٨٨٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا و، هەزار و ٧٨٠ گومانلێکراویش دەستگیر کراون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، بەهەماهەنگیی سەرۆکایەتیەکانی داواکارانی گشتیی کۆماری و سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە فەرماندەی گشتیی ئاسایش، لە ٧٣ پارێزگا ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-٤٨ بەڕێوەچوو کە تیایدا ١١ هەزار و ١٢٥ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی چوار هەزار و ٤٥٠ تیم و، ١٤ فڕۆکە و ٤٢ سەگی دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر بەشداربوون.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد ئۆپەراسیۆنەکان لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەڕێوەچوون، تیایاندا دەستگیراوە بەسەر چوار تۆن و ٨٨٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و نۆ ملیۆن و ٩٨٩ هەزار و ٢٣٨ حەبی هۆشبەردا و، هەزار و ٧٨٠ گومانلێکراویش دەستگیر کراون.