Sangar Hamad Azeez
25 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2016
بە تۆمەتی یارمەتیدانی دارایی ئەندامانی پەکەکە لە ئیستانبوڵ ٣١ گومانلێکراو دەستگیر کران و لەو ژمارەیە ١١یان دۆسیەیان بۆکراوە و ئەوانی دیکە ئازاد کران.
بەگوێرەی زانیاریەكان، ٣١ كەس بەتۆمەتی یارمەتیدانی دارایی پەكەكە لەلایەن تیمی دژەتیرۆری سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبۆڵ دەستگیر كران، دواتر دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی دادگا كران.
دوای وەرگرتنی ئیفادەكانیان، داواكاری گشتی سێ لە دەستگیركراوەكانی ئازاد كرد و ٢٨ كەسەكەی دیكەشی رەوانەی لای دادوەری ئێشكگر كرد.
دادوەری ئێشكگر دوای لێكۆلینەوە لە دۆسیەكانیان فەرمانی دەستگیركردنی ١١ لەو كەسانەی دەركرد و ١٧گومانلێكراوەكەی دیكەش تا رۆژی دادگایی كردن ئازاد كران.
پێشتریش هێزەكانی ئاسایشی ئیستانبوڵ لە زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆندا لە ٢٢ شارۆچكە ٣١ كەسی بە تۆمەتی یارمەتیدانی دارایی پەكەكە دەستگیر كرد بوو.