توركيا, سياسەت

دەستگیرکردنی ١٩ کەس کە ژمارەیەک بەرپرسی هەدەپە-شیان لەنێودایە

لە میانی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/ کەجەکەدا، یاریدەدەرەکانی سەرۆک شارەوانی قەرس لەسەر پشکی هەدەپە، شەڤین ئاڵاجا و موعەزەز چاغریتەکینجی و ژمارەیەک کادری هەدەپە دەستگیرکران.

Ömer Olcay  | 01.10.2020 - نوێکردنەوە : 01.10.2020
دەستگیرکردنی ١٩ کەس کە ژمارەیەک بەرپرسی هەدەپە-شیان لەنێودایە

Ankara

قەرس- AA

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی قەرس لە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/ کەجەکە، بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٩ گومانلێکراو دەرکرا کە هەریەکە لە یاریدەدەرەکانی سەرۆک شارەوانی قاەرس لەسەر پشکی هەدەپە، شەڤین ئاڵاجا و موعەزەز چاغریتەکینجی، سەرۆکی مەڵبەندی هەدەپە لە قەرس، جەنگیز ئانڵی و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی و مەڵبەندی گشتیی هەمان پارتیان لەنێودابوو.

تیمەکانی هۆبەی بەڕێوبەرایەتی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی قەرس بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ماڵ و بینای سەرۆکایەتی شارەوانی و مەڵبەندی هەدەپە ئەنجامدا و داواکراوەکان دەستگیرکران.

ئەوەش ئاشکرابووە کە دەستگیرکراوەکان لەڕێی لقی پەکەکە لە ئەورووپا پارەیان بۆ رێکخراوەکە کۆکردوەتەوە و بەسەر چەند ئەندامێکی ناو پەکەکەدا دابەشیان کردووە، هەروەها بەشداری کۆبوونەوەکانی لقی ژنانی پەکەکەیان کردووە و ئەو فەرمانانەیان جێبەجێکردوە کە لەلایەن رێکخراوەکەوە پێیان دراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın