ئەنقەرە - AA
هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەددین دەمیرتاش لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەی لەناو پەرلەمانی تورکیادا گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە پێشهاتەکانی ماوەی پێشووی ناو تورکیا و ناوچەکە کرد.
سەرەتا دەمیرتاش هیوای خواست خولی نوێی پەرلەمانی ببێتە مایەی خێر‌و خۆشی و ئاستی بەدیهێنانی ئازادی کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکی مانگی موحەڕەم و رووداوکانی مێژووی ئیسلام لەو مانگەداو لەوبارەیوە گوتی: "دوو وانەی گرنگ هەیە کە دەبێت مرۆڤایەتی لە رووداوی کەربەلاوە فێری بن. یەکەمیان ئەوەیە، ئەگەر زوڵم هەرچەندێک زۆر بوو، نابێت تەسلیمی بین و خەباتی لەبەرامبەر بکەین. ئەوەی تریش غەددار چەندێک زوڵم بکات، نابێت دەرگای دیالۆگی بەسەردا داخەییت".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا دەمیرتاش رەخنەی لەسیاسەتی حکوومەت و بەتایبەتیی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیا گرت کە بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە ئایینییەکانی ناو تورکیا ناکات و هۆشداری دا لەوەی دەبێت بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ سەرجەم مەزهەب و ئایینەکانی وڵات‌دا بکرێت.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا دەمیرتاش ئاماژەی بە دانانی قەییوم کرد لە هەندێک لەشارەوانییەکاندا و گوتی: "گەورەترین دزی لە شارەوانییەکانی ئاکەپەدایە، دزی بچوکیش نا، لە ئیستانبوڵەوە بیگرە تا ئەنقەرە، ئەگەر بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشکنەر رەوانەی ئەو شارەوانیانە بکەن، بزانن چی دەخورێت و دەدزرێت تێیدا. سەروەتیان لە ژماردن نایەت، بەڵام دێن قەییوم لە شارەوانییە هەژارەکانی ئێمە دادەنێن، ئەوانەی کە هیچ بوودجەیان نییە بۆ خزمەتگوزاری و بەهۆی هەو سکاڵایانەی لەسەریانە ناتوانن سەر بەرزبکەنەوە لە شارەوانییەکانی دەبەپە، قەییوم دادەنرێت، بۆچی؟ چونکە دز نین. ئەگەر دز بوونایە دەیان کردە تاجی سەریان. بەدرێژایی مێژووی تورکیا کاری لەو چەشنە قێزەونتر نەبینراوە. من ناتوانم ئەمە قبوڵ بکەم. هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی من دەگیرێن و ئەوانەشی وڵاتیان تاڵان کردووە دەیانکەنە بێژەری ئەخڵاق و دیموکراسی بەسەرمانەوە".
دەمیرتاش ئاماژەی بە داخستنی ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنیانە دا کە لە ٢٩ ی ئەیلوولی ئەمساڵداو بەپێی بڕیاری ٦٦٨ داخراون و ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر ئەوانیش قەڵەمەکانیان بفرۆشتایە، نەک لەلایەن پۆلیسەوە بەڵکو وەزیرەکان دەستخۆشیان لێ دەکردن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەدا تەنانەت کەناڵی منداڵانیش کە بەکوردی پەخشی دەکرد داخراوەو ئەمەشی بە هەوڵێکی سەردەمی ئاک‌پارتی لەقەڵەم دا بۆ ئەسیمیلە کردن کە دە هێندەی سەردەمی مێژووی کۆماری تورکیایە و گوتی: "بەداخەوە ئەمە بەناوی ئیسلامەوە دەکەن. ١٤ ساڵە دەڵێن ئێمە پارتێکی مسوڵمانین گەورەترین دزی لای ئەمانەیە. گەورەترین درۆ و ئەشکەنجەو لەناو بردن لای ئەمانەیە.ئەمانە چی پەیوەندییەکیان هەیە بە ئیسلام و دینەوە. دەڵێن لەسەدا ٥٠ ی کۆمەڵگەی تورکیا دەنگی پێداون. ئەگەر ناپاکی بکاتە لەسەدا ٥٠، ببورن ئەگەر لەسەدا ٩٩ ش بێت بزانین لەسەدا ٩٩ دەنگی پێ دەهێنین، ئەوا ناپاکی ناکەین".
دەمیرتاش رەخنەی لە ئەدای پەرلەمانی وڵاتەکەی گرت کە هەر لەیەکەم دەقەوە کاری لەسەر درێژ کردنەوەی مۆڵەتی جەنگ دا‌و دواتریش کاری درێژ کردنەوەی بارودۆخی نائاسایی تورکیا بووە و گوتی "دەتوانین تەلەفزیۆن و رادیۆ‌و رۆژنامەو پەرلەمانیش دابخەیت. بەڵام ناتوانین کەلەپچە بدەین لە دڵ و مێشکمان. ناتوانین بەر بەو لافاوە بگریت. هیچ بەنداوێک خۆی لەبەر دەم لافاودا ناگرێت. بەم شێوازە دەرووخێت. لە پەرلەمان دوو پارت هەن، هەدەپەو ئەوانی تریش هەن. هەرچی نەتەوەپەرست و تورکچی و رەگەزپەرست و دینجی و مەزهەبچی هەبێت هاتوون کۆبوونەتەوەو هاوپەیمانیان دروست کردووە ،ناویان ناوە 'رۆحی یەنیکاپی' بەس رێک ئەوەیە کەپێی دەڵێن رۆحی فاشیزم لە شەقام و پەرلەماندا رۆحیەتیان دەشەکێیەوە. تورکیایەکی نوێی لێوە دروست دەکەن".
ده‌میرتاش گوتی ئه‌مه ساویلكهترین حكوومه‌تی جیهانه و هه‌مووان هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاند ته‌نها ئێمه نه‌بێت و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: "راستییه‌كه‌ی ده‌ڵێین، ئه‌وه‌ی ویستی ههڵیانبخهڵهتێنێت، له‌سه‌ر په‌نجه سووڕاندوویهتهوه. كێ تاوانباره؟ دیسانه‌وه گه‌ل. مامۆستا، داواكاری گشتی، دادوه‌ر، پزیشك و ئه‌ندازیاره‌كان تاوانبارن. ئه‌مانه تاوانبارن. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون و "جه‌ماعه‌ت"یان پێگه‌یاند ئه‌وانن. دواتریش به رسته‌یه‌ك ده‌ڵێن، ئێمه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراین. به‌ڵام گه‌وره‌ترین تاوانبار ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می وڵاته و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا. له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوده‌تادا، به‌ره‌نگاری ئێمه و هێزه دیموكراسییه‌كانی دژی كوده‌تا ده‌بنه‌وه. چه‌ندین جار پرسیمان، په‌یكه‌ری سیاسیی ئه‌مانه له‌كوێیه؟ ئه‌گه‌ر كوده‌تا سه‌ربكه‌وتایه، كێ ده‌بوو به وه‌زیر، سه‌رۆكوه‌زیران، سهركۆمار؟ بۆچی ئه‌مانه روون ناكه‌نه‌وه؟ دێن و فه‌رمانبه‌رێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاده‌ده‌ن كه له بانكی ئاسیاوه پاره‌ی حه‌واڵه كردووه. له‌نێو ئاك پارتیدا چه‌ند په‌رله‌مانتار هه‌یه كه ئاگاداری كوده‌تا بووه یان له‌نێو كوده‌تاكه‌دا بووه؟ بۆچی روونی ناكه‌نه‌وه؟ ده‌ڵێت له زاواكه‌م بیستوومه كوده‌تا ئه‌نجامدراوه. هه‌مووی درۆیه. پێش من و تۆ و زاواكه‌ی و میت، ئاگاداری كودهتابووه. زانیاری له‌باره‌ی كوده‌تاوه وه‌رده‌گریت، رێوشوێن ده‌گریته‌به‌ر، 225 مرۆڤ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆت به‌هێزتر بكه‌یت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رێگری له كوده‌تا بكه‌یت، چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌یت تا ده‌ست به جووڵه بكه‌ن. ئێمه رووبه‌ڕووی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پیلانه‌كانی مێژووی كۆماری توركیا بووینه‌ته‌وه كه كوده‌تایه له‌نێو كوده‌تادا. ئیدی هه‌مووان ده‌زانن كه چه‌ند رۆژێك پێشتر لیستی ناوی هه‌موو كۆده‌تاچییه‌كان به‌ده‌ستتان گه‌یشتووه".news_share_descriptionsubscription_contact

