Mohammed Baqi Hussein,hemin huseyn
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا فكری ئشك: "ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه زیاتر ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ده‌بێت. نابێت باب و ره‌قا به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه. ئێمه ئه‌جێندای ئۆپه‌راسیۆنی خۆمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد. به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌جێندایه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین."
ئشك له په‌رله‌مانی توركیا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی دانه‌وه‌ی قه‌رزی هۆزه كورده‌كان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه رایگه‌یاند: "هۆزه‌كان چه‌ندین جار ئه‌و بانگه‌شه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه".
ئشك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له جه‌نگی یەکەمی جیهانییدا ئینگلیزه‌كان به هۆزه كورده‌كانییان گوتووه، یاخی ببن با سه‌ربه‌خۆیتان پێ بده‌ین و چه‌ندین به‌ڵێنی مادییان پێداون، به‌ڵام چه‌ند هۆزێكی بچووك نه‌بێت ئه‌وه‌یان قبوڵنه‌كردووه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه ئشك رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه زیاتر ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی ده‌بێت. نابێت باب و ره‌ققه به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه. ئێمه ئه‌جێندای ئۆپه‌راسیۆنی خۆمان هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد. به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌جێندایه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین."