Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
سعوودیه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر داوای لێبكرێت، ئاماده‌یه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا بكات له سووری دژی داعش.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعوودیه و گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی ئه‌حمه‌د ئەلعهسیری، له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئەلعهرهبییه رایگه‌یاند، هێزه ئاسمانییه‌كانیان له 2014ه‌وه به‌شدارن له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.
عه‌سیری رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر داوایان لێبكرێت ئاماده‌ین به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا بكه‌ن و گوتی:"سعوودیه له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك هێزی ئاسمانی له‌ناو سووریادا یان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له بنکەی سەربازیی ئینجیرلیكی توركیا، ئاماده‌یه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه لە دژی داعش بكات".
ناوبراو له‌باره‌ی هێرشی زه‌مینییه‌وه رایگه‌یاند، له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا كه له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، وڵاتانی بەشداربوو هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه خۆجێییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی ئه‌نجام بده‌ن و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیریی ئاسمانییان پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها عه‌سیری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌وه رایگه‌یاند، تا ئێستا له عێراق به‌شدارییان له هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكدا نه‌كردووه و وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ناكه‌ن هێزی شیعه تێیدا به‌شداربێت.