Mohammed Baqi Hussein
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تانژو بیلگیچ له‌باره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئێرانی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی قه‌ته‌ر و سعوودیه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تا له توركیا كه بۆ هەواڵنێری فارس دواون، راگەیەندراوێکی بڵاو كرده‌وه.
بیلگیچ رایدەگەیەنێت: "به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانه‌وه، وڵاتانی دۆست و برا قه‌ته‌ر و سعوودیه دژی هه‌وڵی كوده‌تان له توركیا و هه‌ڵوێستیان روونه".
ناوبراو رایگه‌یاندووه كه خودی میری قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د و شای سعوودیه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز په‌یوه‌ندییان به سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه كردووه و پشتیوانی‌یان له‌ئاستی باڵادا نیشان داوه.