Hemın Othman Mohammed
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2016
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی توركیا كه بۆ پرۆتێستۆ كردنی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی حوزه‌یرانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له مه‌یدانه‌كاندا كۆبوونه‌ته‌وه له مه‌یدانی كزڵای ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامن له ئێشكگرتن بۆ دیموكراسی.
دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه و بانگه‌وازی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیران، بیناڵی یڵدرم هه‌زاران كه‌س روویان له مه‌یدانی كزڵای كرد و له ئێستاشدا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئێشكگرتنی دیموكراسی.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی توركیا، عاكیف چاغتای كڵچ، جێگرانی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ههیاتی یازیجی و جیغدهم كارائاسڵان، بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌حمه‌د ئایدن، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی په‌رله‌مان، ئه‌حمه‌د گوندۆغدو، په‌رله‌مانتاری ئادیامانی ئاك پارتی، مه‌همه‌ت مه‌تینه‌ر، سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، مه‌لیحه گۆكچهك، گه‌وره راوێژكاری سهركۆمار، یاڵچن تۆپچو و هونه‌رمه‌ند نه‌جاتی شاشماز به‌شداریان له ئێشكگرتنی دیموكراسی كرد له مه‌یدانی كزڵای.
خۆپیشانده‌ران، به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای توركیا هوتافیان ده‌كێشا و جه‌ختیان له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌كرده‌وه، هاوكات به هەردوو زمانی ئینگلیزی و توركی دروشمان به‌رز كرده‌وه.