Hemn Osman
16 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌چوو، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تانجو بیلگیچ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه و بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی هه‌ڵسه‌نگاند.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌شداری كردن و نه‌كردنی سه‌ربازی توركیا له‌و هاوپه‌یمانیه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامی و فەرماندەیی سعوودیه پێكهێنراوه دژ به تیرۆر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بیلگیچ، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و رێكخراوی تیرۆریستی داعش و وتی: "هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و هه‌واڵگری به‌شێكی گرنگی ررووبهڕوو بوونه‌وه‌ی داعشن، جگه له‌وه‌ش رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر ره‌هه‌ندێكی ئایدۆلۆژی هه‌یه. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام هاوتا نه‌كرێت له‌گه‌ڵ تیرۆر و به‌وشێوه‌یه تێگه‌یشتن نه‌بێت به‌رامبه‌ری، پێویسته ئه‌و هه‌وڵانه رێك‌بخرێن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سعوودیه له‌سه‌ر ریكخستنی ئه‌و سێ پایه گرنگن".
بیلگیچ، باسی له‌وه كرد كه یه‌كده‌نگ بوونی وڵاتانی ئیسلامی له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆردا، ده‌بێته وه‌ڵام بۆ هه‌وڵانه ده‌درێن بۆ هاوشێوه كردنی تیرۆر له‌گه‌ل ئیسلامدا. له‌به‌رئه‌وه له هه‌ركوێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێت په‌یوه‌ست به رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌وا توركیا له‌وی ده‌بیت و هه‌رچیه‌كیشی له‌ده‌ست بێت پێشكه‌شی ده‌كات. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌و چوراچێوه‌یه‌دا كراوه هه‌نگاویكی دروسته.
بیلگیچ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی پێكهێنراوه، له‌لایه‌ن لێپرسراوانی سعوودیه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو و گوتی: "ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوپه‌یمانیه، هاوپه‌یمانی سه‌ربازی نییه، واتا پیكهێنانی هیزی سه‌ربازی له رۆژه‌ڤدا نییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بیلگیچ، باسی له‌و كاردانه‌وانه كرد كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، به‌رامبه‌ر بوونی سه‌ربازانی تورك له‌به‌عشیقه دهیانوێنیت و گوتی: "پێویسته كه‌س گومانی له نیاز باشی توركیا نه‌بێت له جێگیركردنی سه‌ربازانی. بوونی سهربازانانمان له به‌عشیقه، هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق نییه".
بیلگیچ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ركاتی دۆخ و مه‌ترسی لە ناوچه‌كه روویدا، ئه‌وا هێزه سه‌ربازییه‌كان رێكه ده‌خه‌نه‌وه و گوتی: "ده‌خوازین عێراق بتوانێت به به‌ته‌واوی خاكه‌كه‌ی له ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و داعش پاك بكاته‌وه و پێویست نه‌كات توركیا مه‌ترسییه‌كی سه‌ربازی له‌و شێوه‌یه بگرێته‌به‌ر و پێویست به جێگیركردنی هێزی سه‌ربازی نه‌بێت".
هاوكات له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدان و نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 21ی ئه‌م مانگه‌ی هه‌ولێر كه ئه‌مریكا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌شداری ده‌كه‌ن، بیلگیچ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "هیچ زانیاریه‌كی ته‌واو نییه له‌باره‌ی به‌شداربووان و به‌رواری ئه‌و كۆبوونه‌وه سێ قۆڵیانه، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئه‌نجام ده‌درێن، له راگه‌یاندنه‌كاندا باس له‌وه ده‌كرێت كه له قۆناغی داهاتوودا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا، بیلگیچ باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشتن كارته‌ر كرد بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك كه رایگه‌یاندبوو پێویسته هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت، بیلگیچ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا ته‌واو سووره له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی، له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئاڵای ئێران له چوارچێوه‌ی یاساكانی پرۆتۆكۆلدا هه‌ڵكراوه".