Fahrettin İbrahim
16 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2015
هەولێر
سەربازگەیەکی حەشدی نیشتمانی کە بریتین لە سەربازە خۆبەخشە سوننەکانی عێراقی و لە لایەن هێزێکی سوپای تورکیا راهێنانی سەربازییان پێی دەکرێ، کەوتە بەر هێرشی چەکدارانی داعش.
بە هۆی ئەو هێرشەوە چوار سەربازی تورکیا بریندار بوون.
بە پێێ زانایرییەکان سەربازانی تورکیا وەڵامی ئەو هێرشەی تیرۆریستانی داعشیان داوەتەوە و بە هۆیەوە شەڕۆ پێکدادان هاتووەتە ئاراوە.
ھاوکات برینداران دەستبەجێ رەوانەی شرنەخ کراون و دەگوترێ بارودۆخی تەندروستیان باشە.
تورکیا لەمەڕ پاراستنی ناوچەکە لە مەترسیی داعش و بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە کەمپێکی دامەزراندووە و ماوەی ساڵێکە راهێنانی سەربازی بەڕێوەدەبات.
بەپێی راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار عێراقی راهێنانی سەربازیی ئەنجام داوە و سوودێکی زۆری لە کۆمەکی سەربازی بە حکوومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان گەیاندووە.