Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی پارێزراوی جیهان له ده‌ریای رۆز كه ده‌كه‌وێته نزیك جه‌مسه‌ری باشوور پێكده‌هێنرێت.
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی پێشتر بووه جێگای ململانێی زۆری ئه‌مریكا و رووسیا، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی دیدار و کۆبوونەوە دیپلۆماسییه‌كان له‌ئاستی باڵادا، ئه‌م هه‌فته‌یه له شاری هۆبارتی ئوستڕالیا نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و 24 وڵاتی دیكه كۆبوونه‌وه و سه‌باره‌ت به دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو له رووباری رۆز به رووبه‌ری ملیۆنێك و 600 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
له‌سێ یه‌كی ئه‌و رووبه‌ره‌دا كه دوو هێنده‌ی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مریكا ده‌بێت، رێگه به چالاكیی بازرگانی و راوه‌ماسی نادرێت.
رێككه‌وتنه‌كه مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017 ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 35 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشنیاری پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو له رووباری رۆز ساڵی 2012 له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و نیوزلاندهوه خرایه‌ڕوو و له‌لایه‌ن ئۆكراینا، چین و رووسیاوه دژایه‌تی كرا. له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵه‌كانی پێشووتر له‌وباره‌وه ره‌تده‌كرانه‌وه.
دامه‌زراوه‌كانی بواری ژینگه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له‌م رێككه‌وتنه كرد و هیوا ده‌خوازن ئه‌مه ببێته نموونه بۆ ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه.
ده‌ریای رۆز رێژه‌ی سه‌دا 38ی پهنگونی ئادێلیی جیهان و سه‌دا 30ی باڵنده جه‌مسه‌رییه‌كان و سه‌دا 6ی نه‌هه‌نگی مینكیی جیهان له‌خۆده‌گرێت و چه‌ندین جۆر گیانداری دیكه‌ی تێدا ده‌ژی.
زانایان وه‌ك تاقیگه‌یه‌كی گرنگ دەڕواننە رووباری رۆز كه ده‌ستی مرۆڤی زۆر پێ نه‌گه‌یشتووه.