Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له شاری حه‌له‌ب ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان بۆ شكاندنی گه‌مارۆكانی رژێمی سووریا ده‌ست پێكرد.
ئۆپۆزسیۆنی سووریا له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب هێرشێكی توندیان به‌مه‌به‌ستی شكاندنی گه‌مارۆی رژێم و هاوده‌ستانی ده‌ست پێكرد كه تێیدا موشه‌كی گراد و فیل-یان به‌كارهێناوه.
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی ئۆپۆزسیۆن له باكووری سووریا، به‌ناوی عه‌بدول مونعیم عززین لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوا.
عززین، گوتی: "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌ڕووی ژماره‌ی هێز و چه‌كه‌وه گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنه له‌حه‌له‌ب ئه‌نجام ده‌ده‌رێت. ئامانج لە شكاندنی گه‌مارۆی حه‌له‌ب و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران و رووسیایه. وره‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌رزه. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین تا گه‌مارۆی حه‌له‌ب ده‌شكێنین".
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئانادۆڵو له حه‌له‌ب، سوپای فه‌تح ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجام ده‌دات كه زۆرێك له گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
سوپای فه‌تحی حه‌له‌ب له چه‌نده ناوچه‌یه‌كی ناو گه‌مارۆ و ده‌ره‌وه‌ی گه‌مارۆی رژێم له خۆرئاوای شاره‌كه‌وه هێرش ده‌كات.
گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه رایانگه‌یاندووه، كارگه‌كانی كارتۆن و شكاندنی به‌ردی لە گه‌ڕه‌كی داهیهت ئەلئهسهدیان گرتووه و به‌مه یه‌كه‌م هێڵی به‌رگریی رژێمیان شكاندووه.
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه رایانگه‌یاندووه كه ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی شكاندنی گه‌مارۆی رژێم.