Hemn Osman,Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
هێزه‌کانی ئه‌منی توركیا، له ئاوی نێوده‌وڵه‌تیدا باكووری خۆرهه‌ڵاتی به‌نده‌ری توبروكی لیبیا، به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر كه‌شتییه‌ك ئه‌نجام دا كه ئاڵای بۆلیڤیای به‌رز كردبۆوه و مادده‌ی هۆشبه‌ری هه‌ڵگرتبوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی کە له وه‌زاره‌تی نێوخۆی توركیاوه وه‌رگیراون، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش و سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، زانیاریان پێگه‌یشتووه كه‌وا كه‌شتیه‌ك كه ئاڵای بۆلیڤیای هه‌ڵگرتووه، له ئاوی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌نیازی ئه‌نجامدانی كاری قاچاغچێتی مادده‌ی هۆشبه‌ره، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریادا په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فه‌رمانده‌ی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا به كه‌شتییه‌ك و فڕۆكه‌یه‌كه‌وه له 3ی كانوونی دووه‌مدا ده‌ست ده‌كات به كار بۆ ده‌ستنیشان كردنی شوێنی كه‌شتییه‌كه.
له چوارچێوه‌ی مادده‌كانی په‌یوه‌ست به بهڵگەنامەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژ به قاچاغچێتی مادده‌ی هۆشبه‌ر، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی نێوخۆی توركیا، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی بۆلیڤیا كرا و ده‌سه‌ڵات درایه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌و شێوه‌یه‌ش رێگه به هێزه‌کانی ئه‌منی توركیا درا ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێویست، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا، دوێنێ له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی به‌نده‌ری توبروكی لیبیا، ده‌ستیان كرد به ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر كه‌شتییه‌ك كه ئاڵای بۆلیڤیای به‌رز كردبووەوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە قۆناغی یەکەمدا ١٣ تۆن ماددەی هۆشبەر لەشێوەی تۆزدا دەستی بەسەردا گیرا، ئەوەیش راگەیەنراوە کە لێکۆڵینەوەکان لەنێو کەشتییەکەدا بەردەوامە. بەرپرسان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەمەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنەکانی یاسایی بۆ ئەو کەشتییە بۆلیڤییە، پێویستە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانەوە بگوازرێتەوە بۆ نزیکترین خاڵی سنووری دەریایی تورکیا.
هاوکات بەرپرسانی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رایانگەیاند ئەمە یەکەمین ئۆپەراسیۆنە کە لەلایەن تورکیاوە لە ئاوی نێودەوڵەتیدا ئەنجامدرابێت. هەروەها بەرپرسان سەرنجیان بۆ بڕی ئەو ماددەی هۆشبەرە راکێشا کە دەستی بەسەردا گیراوە و رایانگەیاند ئەو بڕەی کە بریتییە لە ١٣ تۆن و لە قۆناغی یەکەمدا دەستیبەسەردا گیراوە تا ئێستا گەورەترین بڕە لە ماددەی هۆشبەر کە بەیەکجار دەستی بەسەردا گیرابێت.