Kosar OSMAN
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2016
شرناخ
دوای ئەوەی ماوەیەک بەهۆی ناری نائاسایی ناوچەکەوە داخرابوو، خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل خرایەوە سەر پشت. بارهەڵگران بەرەو دوو لایەنی سنوور بەڕێکەوتن.
ئەو بارهەڵگرانە لە هەردوولاوە بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکەوە لە رۆژی 14ی کانوونی یەکەمەوە وەستێنرابوون.
بەرێوەبەری بازرگانی و گومرگی ئیپەکیۆڵو تونجای بایراکتار لە روونکردنەوەیەکدا بەمشێوەیە باسی لە باری ئێستای گومرگەکە کرد: "بارهەڵگرانی ئەودیو لە ئێستادا پەیتا پەیتا بەرەو تورکیا دێن. ئەمە بە شێوەیەکی قۆناغی خێراتر دەکرێت تا ئەو رادەیەی هیچ پەستانێک لەسەر گومرگ نەمێنێت. هەروەها هەوڵدراوە بە مەبەستی پاراستنی ئەو بارهەڵگرانە لە مەترسی هێزی ئاسایشپارێز تەرخان بکرێت".
شۆفێری ئەو بارهەڵگرانەی کە ماوەیەکە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە چاوەڕێن تا بپەڕنەوە ئەودیو، بەهۆی تێپەڕکردنی سنووری ئیبراهیم خەلیل خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی.
هەندێکیشان گوتیان کە لەم ماوەیەدا زەرەری ماڵیی زۆریان بەرکەوتووە و هەندێکیشیان باسی ئەو ماوەیەیان کرد کە چۆن بەسەریان بردووە و چۆن بە ناچاری لەنێو بارهەڵگرەکانیان خەوتوون و زەحمەتییان بینیوە.