Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2015
ئهنقهره
لەو هێرشانەی كە بەئامانجی دەستەبەركردنی ناوچەیەكی ئارام و پاككراوە لە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری توركیا - سووریا ئەنجامدەدرێت، دوو گوند كۆنترۆڵكرانەوە. لە ئەنجامی هێرشی هێزی سوڵتان مورادی توركمانی كە سەربە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە بۆ سەر داعش، زیاتر لە 70 چەكداری ئەو رێكخراوە كوژران.
هێزی سوڵتان موراد هاوشانی بەرەی شام بەپشتیوانی ئاسمانی ئەمریكا و توركیا پێشڕەوییان كرد و لە سنووری توركیا - سووریا گوندەكانی حەرجەلە و دەلحەیان لە چەكدارانی داعش پاك كردەوە، كە دەكەوێتە باكووری شاری حەلەب و بەرانبەر شاری كلیسی توركیان.
بەپشتیوانی 6 فڕۆكەی F-16ی توركیا و 4 فڕۆكەی F-15 ی ئەمریكا و یەكAC-130و 3 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوو گوندی توركمان نشینیان لە چەكدارانی داعش پاككردەوە.
بەدرێژایی شەوی رابردوو پێكدادان لەناوچەكە روویدا و لەئەنجامدا زیاتر لە 70 چەكداری داعش كوژران.
سەرچاوەكانی ئەمنی ئاماژە بەوە دەدەن كە توانای بەرگری داعش شكێنراوە و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن خواستی پێشڕەوی دەكەن، بەوجۆرە داعش لە بیابانەكاندا تەوقدەكرێت و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەكە.