Hemın Othman Mohammed
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2016
چاوه‌ڕوان ناكرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی رێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وت OPECدا، هیچ بڕیارێك ده‌ربكرێت له‌باره‌ی گۆڕانكاری له بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا.
پسپۆڕان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی رێكخراوی هه‌نارده‌كاری نه‌وت OPEC كرد، كه له مانگی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه تا ئیستا، له‌وه‌ته‌ی نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردووه چواره‌مین جاره ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ساز ده‌كات.
پسپۆڕ له دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ Capital Economics له له‌نده‌ن، تۆماس بوچ، بۆ ئانادۆڵو دوا و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی OPECدا كه كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو سازی كرد كۆتای ره‌سمی به‌رهه‌می هاوبه‌شی نه‌وت، هه‌ڵگیرا و گوتی: "سعوودیه و ئێران ناخوازن گۆڕانكاری له به‌رهه‌می نه‌وتی خۆیاندا بكرێت. ئه‌وه‌ش رێگره له‌وه‌ی له OPECدا رێككه‌وتن بكرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆتایه‌كی ره‌سمی رێككه‌وتن بكرێت، ئه‌وە له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم گۆڕانكاریی له خستنه‌بازاڕی نه‌وتدا روو بدات. چونكه پێشتریش له OPECدا كۆتا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ندامانی پابه‌ندی نه‌بوون".
بوچ، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو له كۆتایی ئه‌مساڵدا 45 دۆلار و له ساڵی داهاتووشدا 60 دۆلار ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی ئابووریناسان له په‌یمانگای ستراتیژی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی له له‌نده‌ن فلۆرێنس ئێد-ئۆكدن، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی OPECدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان بكرێت و گوتی: "رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆتای ره‌سمی به‌رهه‌می هاوبه‌شی نه‌وت، په‌یوه‌سته به هاوبه‌شی ئێرانه‌وه. سعوودیه واز له سیاسه‌تی وه‌ده‌رنانی ئه‌و وڵاتانه ناهێنێت له بازاڕی نه‌وت كه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تیایاندا به‌رزه وه‌ك ئه‌مریكا".