Hemın Othman Mohammed
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2016
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا 49 - 50،5 دۆلار بوو، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی به‌رده‌وامی به نرخه‌كه‌ی ده‌درێت.
دوێنێ به‌هۆی راگه‌یاندنی ئاماره‌كان له ئه‌مریكا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 50.83 دۆلار، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی له‌و ئاسته‌دا نه‌مایه‌وه و گه‌ڕایه‌وه بۆ ئاستی هه‌فته‌ی رابردوو كه له‌نێوان 49 - 50.5 دۆلار بوو.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری برێنت به به‌راورد به نرخی رۆژی پێشووتری له‌كاتی داخستنی بازاڕدا لەسەدا 0.3 كه‌می كردووه و به 49.6 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ خه‌رجیه كه‌سیه‌كان له ئه‌مریكا راگه‌یه‌نرا، كه به‌رزترین ئاستی نزیكه‌ی حه‌وت ساڵی رابردووی تۆمار كرد، بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (Fed) كه له نزیكه‌وه چاودێری به‌كاربردنی خه‌رجیه‌كان (PCE) ده‌كات لەسەدا 1.6 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی. له‌و باره‌یه‌وه شیكاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌رجییه‌كان له‌سه‌رو چاوهڕوانیهكانهوه بوون و هه‌ڵاوسان لەسەدا 2 له ئامانج نزیك بووه‌ته‌وه.
هاوكات شیكاران ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی OPEC تیشك ده‌خاته سه‌ر بازاڕه‌كان و، چاودێری ئاماری به‌رهه‌م و به‌كاربردن و هه‌لی كاری ئه‌مریكا ده‌كات كه ئه‌مڕۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له ئێستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساس لەسەدا 0.4 دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه و، به 48.7 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.