Belgin Yakışan,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
پێش به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) كه سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له 47 دۆلاردا جێگیربوو.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت تا 46.8 دۆلار دابه‌زی، له پاش چاوه‌ڕوانی له بڕیاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ڤیه‌ننای ئۆپیك نرخه‌كه‌ی رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و %1.97 به‌رزبوویه‌وه و، گه‌یشته سه‌رو 48 دۆلار.
به‌رپرسانی ئۆپیك له‌و دانوستانانه‌ی پێش كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامیاندا نه‌یانویست ئێران و عێراق بچنه ناو رێككه‌وتنه‌كه‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌یان وازلێهێنا بۆ وه‌زیره‌كان، له كاتژمێر 10:40 خوله‌كه‌وه، نرخی نه‌وتی برێنت بۆ هه‌ر به‌میلێك %0.7 دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه و گه‌یشتووەته 47.7 دۆلار.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری خۆرئاوای ته‌كساس به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا %0.6 دابه‌زیووه و، له 46.6 دۆلاره‌وه كڕیاری هه‌یه.
لای خۆیانه‌وه شیكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و بڕیاره‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئۆپیك له ئاستی وه‌زیراندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كاریگه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر نرخی نه‌وت، هاوكات باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن كه سێهه‌مین گه‌شه‌ی چارهكیله ئه‌مریكا كه ئه‌مڕۆ راده‌گه‌یه‌ندرێت، له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كانی كه‌سی و روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت.