Mohammed Baqi Hussein
03 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2016
جێگری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ی Mea-Risk سایریل ویده‌ر شۆڤن ئاماژه‌ی به سه‌ختیی پێشبینیكردنی نرخی نه‌وت كرد و گوتی، "گه‌شبینی هه‌یه له بازاڕه‌كاندا. به‌پێشبینی كردنی هه‌ڵوێستی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و خستنه‌ڕووی بڕێكی كه‌متر له بڕی چاوه‌ڕوانكراوی نه‌وت له‌بازاڕه‌كاندا له‌لایه‌ن رووسیا و ئێرانه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا نرخی نه‌وت 60 دۆلاری ئه‌مریكی تێپه‌ڕێنێت".
ویده‌رشۆڤن كاریگه‌رییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك له 17ی ئه‌م مانگه‌دا، بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو هه‌ڵسه‌نگاند.
ویده‌رشۆڤن رایگه‌یاند هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بڕیاری راگرتنی به‌رهه‌مه‌كان له‌ئاستی مانگی كانوونی دووه‌مدا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 16ی شوبات له‌لایه‌ن وڵاتانی قه‌ته‌ر، سعوودیه و ڤه‌نزوێلای ئه‌ندامی ئۆپێك و رووسیا كه ئه‌ندام نییه تێیدا په‌سه‌ندكرا، كاریگه‌ریی چاوه‌ڕوانكراوی نه‌كردبێته سه‌ر نرخه‌كان، ئه‌وا زه‌مینه‌سازیی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 17ی نیسان كردووه.