Hemn Baban
05 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
هه‌ولێر - AA
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ده‌ڵێت "تریلیۆنێك و 700 ملیار دینار بۆ حه‌شدی شه‌عبی له بوودجه ته‌رخانكراوه، جگه له‌وه‌ی رێژه‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ حه‌شدی شه‌عبی له 3,8ه‌وه له ساڵی پار بۆ 4,8 زیادی كردووه".
- "زیاتر له 85 له‌سه‌دی بوودجه‌ی گشتی عێراق پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت"
بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2018، بریتییه له 108 تریلیۆن و 113 ملیار و 913 ملیۆن و 506 هه‌زار دیناری عێراق كه ده‌گاته نزیكه‌ی، 91 ملیار و 466 ملیۆن و 931 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی كه ئه‌مه كۆی خه‌رجییه‌كانه بۆ ئه‌و ساڵه. بڕی 22 تریلیۆن و 782 ملیار و 913 ملیۆن و 506 هه‌زار دیناری عێراقی كورتهێنانه له بوودجه‌ی گشتی كه ده‌كاته نزیكه‌ی، 19 ملیار و 274 ملیۆن و 884 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌رچی داهاته‌كانی عێراقه ئه‌وا بۆ ساڵی 2018، ده‌گاته 85 تریلیۆن و 331 ملیار و 100 ملیۆن دیناری عێراقی كه به‌رامبه‌ره به نزیكه‌ی 72 ملیار و 192 ملیۆن و 47 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، له‌نێو ئه‌و بڕه له داهاته‌كانی عێراق بۆ ئه‌و ساڵه بڕی 61 ملیار و 758 ملیۆن و 547 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی داهاتی نه‌وتیین.
داهاته‌كانی بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2018، بریتییه له 85 تریلیۆن و 331 ملیار دینار ده‌بێت كه به‌مشێوه‌یه زیاتر له 85 له‌سه‌دی داهاته‌كانی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو داهاتی نه‌وتیین. رێژه‌ی كه‌متر له 15 له‌سه‌دیش داهاتی نانهوتیین، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش لیستی داهاته‌كانی عێراقه بۆ ساڵی دارایی 2018 وه‌كو له پڕۆژه‌ی بوودجه‌ی گشتیدا هاتووه
| بڕه‌كه‌ی به دینار | ناونیشان |
72,998,602,790,400,000
| داهاته نه‌وتی و سامانه كانزانییهكان |
4,496,457,747,824,000
| باجه‌كانی سه‌ر داهات و سامانه‌كان |
2,681,002,000,000,000
| باجه‌كانی سه‌ر شمه‌ك و باجه‌كانی به‌رهه‌مهێنان |
باجه‌كان
| باجه‌كان |
927,000,000,000,000
| پشكی بوودجه له قازانجی كه‌رتی گشتی |
740,000,000,000,000
| داهاته‌كانی سه‌رمایه |
121,000,000,000,000
| داهاته‌كانی"تەحویلی" |
1,304,260,083,776,000
| داهاته‌كانی دیكه |
85,331,000,000,000,000
| كۆی گشتی |
هه‌ر له‌و پڕۆژه‌یه دوو بژارده دیاریكراوه كه بریتیین له‌مانه:
1- بژارده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ژماركردنی داهاته خه‌مڵێنراوه‌كان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌سه‌ر بنچینه‌ی تێكڕای نرخی (43,3) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و تێكڕای هه‌نارده‌كردنی بڕی سێ ملیۆن و 888 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، له‌نێویدا 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له بڕی نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهاتوو له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و 300 هه‌زار به‌رمیل له بڕی نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهاتوو له رێگه‌ی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه و له‌سه‌ر بنچینه‌ی نرخی هه‌زار و 182 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك و دیاریكردنی سه‌رجه‌م داهاته به‌ده‌ستهاتووه‌كان بۆ حسابه‌كانی گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
2- بژارده‌ی دووه‌م: هه‌ژماركردنی داهاته خه‌مڵێنراوه‌كان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌سه‌ر بنچینه‌ی تێكڕای نرخی (43,3) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و تێكڕای هه‌نارده‌كردنی بڕی سێ ملیۆن و 888 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، له‌نێویدا 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له بڕی نه‌وتی خاوی به‌رهه‌م هاتوو له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر بنچینه‌ی نرخی هه‌زار و 182 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك و دیاریكردنی سه‌رجه‌م داهاته به‌ده‌ستهاتووه‌كان بۆ حسابه‌كانی گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها داهاته نه‌وتییه‌كان به بڕی 72 تریلیۆن و 998 ملیار و 602 ملیۆن و 790,4 هه‌زار دینار ده‌بێت، هه‌رچی داهاته نانهوتییهكانه ئه‌وا بڕی 12 تریلیۆن و 332 ملیار و 397 ملیۆن و 209,6 هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌و پێیه‌ش رێژه‌ی داهاته نه‌وتییه‌كان له بوودجه‌ی گشتی ساڵی 2018ی عێراق رێژه‌ی 85,54 له‌سه‌دی پێكده‌هێنێت و رێژه‌ی 14,45 له‌سه‌د بریتییه له داهاته نا نه‌وتییه‌كان.
بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه‌كرد كه پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق "بوودجه‌یه‌كی خراپه"، به تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند "له‌و پڕۆژه‌یه له چه‌ند شوێنك د‌رك به‌وه ده‌كرێت عێراق ده‌یه‌وێت سیسته‌می هه‌رێم وه‌كو هه‌رێمی سیاسی و ئیداری و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئابووری وه‌كو پارێزگاكان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، پێشتریش له چه‌ند پرسێك ئه‌و مامه‌ڵه‌یه كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوودجه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه نه‌كراوه، به‌غدا ده‌یه‌وێت چوارچێوه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌یه‌وێت چوارچێوه‌یه‌كی سنووردار بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات كه زه‌حمه‌ته هه‌رێمی كوردستان لێی ده‌ربچێت".
حاجی ره‌شید له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتیشی: "پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق بوودجه‌یه‌كی نا روون و ناته‌واوه، چونكه وه‌زاره‌تی دارایی پێناچێت له‌و ژمارانه‌ی كه خستوونیه‌تییه روو وردبێت"، ئه‌و گوتیشی: "به نموونه له داهاتهكاندا بڕی 12 تریلیۆن دینار وه‌كو داهاته نا نه‌وتییه‌كانی عێراق دانراوه له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه نه‌گه‌یشتووه‌ته نیوه‌ی ئه‌وه‌ش كه كه‌متر له پێنج تریلیۆن دیناریش نه‌بووه، بۆیه ئه‌مه گرفت دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجییه‌كانی عێراقیشه‌وه كێشه هه‌یه و پێناچێت ژماره‌كان ته‌واو بن".
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستانیش گوتی: "ساڵانی 2015 تا 2017 له په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵ هه‌بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به هه‌وڵی هێزه كوردستانییه‌كان ئه‌و هه‌وڵه شكستی پێهێنرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه یه‌كیانگرتووه و له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و 17ی هه‌رێمی كوردستانن و ئه‌مساڵ ئێمه‌ش كه‌متر ده‌توانین داكۆكی بكه‌ین، بۆیه پێویستی به گفتوگۆیه، چونكه هێزه شیعییه‌كان هه‌موویان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه، پێشم وایه ریفراندۆم بیانوو دا به‌ده‌سته‌وه كه عه‌ره‌بی سوننه و شیعه پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی-یە باسی له‌وه‌شكرد كه شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن له پڕۆژه‌ی بوودجه بۆ ساڵی داهاتوو ده‌رهێنراوه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ حه‌شدی شه‌عبیش بۆ 4،8 زیادیكردووه و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، له‌كاتێكدا تریلیۆنێك و 700 ملیار دینار بۆ حه‌شدی شه‌عبی له بوودجه ته‌رخانكراوه.