Mohammed Baqi Hussein
21 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 46 دۆلاری تێپه‌ڕاند و به‌رزترین ئاستی پێنج مانگی رابردووی تۆماركرد.
به كۆتاییهاتنی مانگرتنی كرێكارانی كه‌رتی نه‌وت له وڵاتی كوێت، دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت تا 42 دۆلار و 80 سه‌نت دابه‌زی.
دواتر نرخه‌كه رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد كاتێك بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا كه‌متر له بڕی چاوه‌ڕوانكراو نه‌وتی خاوی تێدابوو، تا كاتی داخستنی بازاڕ نرخی نه‌وتی برێنت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 3،4 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 45 دۆلار و 52 سه‌نت.
ئه‌مڕۆیش بۆ رۆژی چواره‌م نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 46 دۆلاری تێپه‌ڕاند و گه‌یشته 46 دۆلار و 10 سه‌نت.
به‌مه‌ش له 26ی تشرینی دووه‌می 2015ه‌وه تا ئێستا به‌رزترین ئاستی تۆماركرد و له‌ئێستادا له سنووری 46 دۆلاردا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.