Sangar Hamad Azeez
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2015
ماوەی دوو مانگە رۆژ لە دوای رۆژ نرخی نەوت دادەبەزێت و ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٣٧.٣٣ دۆلار دابەزی. بەم پێیەش لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە تاکو ئێستا نزمترین ئاستی تۆمار کرد.
شارەزایانی بوارەکە پێیان وایە بەهۆی ئەوەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک بڕیاریان داوە بەردەوام بن لەسەر هەناردەکردنی نەوت بەم رێژە زۆرە، بۆیە نرخی نەوت لە دابەزین دایە.
هەروەها راشیدەگەیەنن کە ئەگەر بێت و نرخی بەرمیلێک نەوت بەم شێوەیە لە ژێر ٤٠ دۆلار بێت، ئەوە فشارێکی زۆر بۆ سەر نەوتی برێنت دروست دەبێت.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ئۆپێک تا کۆتای ٢٠١٦ بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنانی نەوت بەم رێژە زۆرەی ئێستا".
رۆژی هەینی رابردووش نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بۆ ٣٥.١٦ دۆلار دابەزی و ئەم نرخەش نزمترین ئاستی شەش ساڵی رابردووە کە لە ٢٠٠٩دا ٣٥.٣٠ دۆلار بوو.