Mohammed Baqi Hussein
07 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2016
نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت دوای ئه‌وه‌ی له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، سه‌رله‌نوێ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆمار كرد و گه‌یشته‌وه سه‌رووی 40 دۆلار.
به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دۆلاره‌وه دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌سه‌ر رێژه‌ی سو‌و، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه.
هاوكات به‌هۆی ئاشكراكردنی داتاكانی ده‌زگای زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریکا كه چوار ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل كه‌متر له ژماره‌ی چاوه‌ڕوانكراو خراوه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه، نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه.
نرخی خاوی برێنت كه به‌هۆی ئه‌و پێشهاتانه‌وه دوێنێ گه‌یشته 39 دۆلار و 91 سه‌نت، ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه و نرخی یەک به‌رمیل 40 دۆلاری تێپه‌ڕاند و گه‌یشته 40 دۆلار و 26 سه‌نت. له‌ئێستادا نه‌وت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.8 به‌رزتر له دوێنێ كاتی داخستنی بازاڕ و به 40 دۆلار و 8سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
شاره‌زایان پێیان وایه به‌رزیی ئه‌گه‌ره‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌سه‌ر كه‌مكرنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا، هاوكاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له‌سه‌رووی 40 دۆلاره‌وه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه بگاته 41 دۆلار و 50 سەنت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر روو له دابه‌زین بكات، ئه‌گه‌ری هه‌یه تا 38 دۆلار و 3 سه‌نت دابه‌زێت.