Rewa Mahmut Hasan
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2016
ئەنقەرە
رۆژی هەینی نرخی بەرمێلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٣٩ دۆلار و لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕی ئەم هەفتەیەشدا بۆ ٣٩.٤٧ دۆلار بەرزبوویەوە و لە ئێستادا نرخەکەی گەیشتۆتە ٤٠.٦١ دۆلار.
بۆ دوایین جار لە ١١ ی تشرینی دووهەمی ساڵی رابردوودا نرخی نەوت گەیشتە ٣٩.٧١ دۆلار .
شیکەرەوانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لەلایەن ئەمریکا و بڕیارەکانی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک، کاریگەرییان هەبووە لە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوا لە ٣٧.٥٧ دۆلاردایە.