خاوی برێنت بە ٧٦،٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا
- نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و لە سەرووی ٧٦ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.
Abu Dhabi
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و لە سەرووی ٧٦ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو، بەرھەمھێنانی نەوت لە ئەمریکا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
لە لایەکی دیکەوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا دوای ئەوە دێت کە دوێنێ چوارشەممە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە نەوتی عەمبارکراویان بە چوار ملیۆن و ١٠٠ ھەزار بەرمیل لە کۆتا ھەفتە لە ھەشتی ئەم مانگە بۆ ٤٣٢ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.