Muhammet Ali Kemal
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
دوای ئەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٤٥ دۆلار و ٧٤ سەنت بەرز بوویەوە و بەپێچەوانەی پێشبینی هەفتانەی پەیمانگەی ئەمریکی بۆ نەوت (API)، ستۆکەکان زیادیان کرد، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت دابەزی بۆ ٤٤ دۆلار و ٧٣ سەنت و لە کۆتایی رۆژدا بووە ٤٤ دۆلار و ٨٩ سەنت.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاسیا بەرزترین نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٤٥ دۆلار و چوار سەنت بووە و لەکاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکەوە بە ٤٤ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.