Abdullah Shukur
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، بەرھەمی رۆژانەی نەوتی خاو لە مانگی تەمووز بە بەراوورد لەگەڵ مانگی پێشوو، ٤٦ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٣٣ ملیۆن و ١١٠ هەزار بەرمیل.
بەگوێرەی راپۆرتی "بازاری نەوت"ی ئۆپێک، لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ، خستنەڕووی جیھانی نەوت بە گوێرەی مانگی رابڕدوو، ٢٤٠ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٩٥ ملیۆن و ١٤٠ ھەزار بەرمیل. بەم پێیەش خستنەڕووی جیھانی نەوت، بەھۆی بەرھەمھێنانی نەوت لە وڵاتانی ئۆپێک و دەرەوەی ئۆپێک زیادیکردووە.
خستنەڕووی رۆژانەی نەوتی وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک لە مانگی تەمووز، بە گوێرەی مانگی پێشوو نزیکەی ٢٠٠ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە.
لە لایەکی دیکەش رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، بەرھەمی رۆژانەی نەوتی خاو لە مانگی تەمووز بە بەراوورد لەگەڵ مانگی پێشوو، ٤٦ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٣٣ ملیۆن و ١١٠ هەزار بەرمیل.
لە نێو وڵاتانی ئۆپێک، وڵاتی عێراق زۆرترین بەرھەمی نەوتی خاوی ھەبووە.زۆرترین نزمبوونەوەش لە بەرھەمی خاوی نەوتی نێجیریا بووە.
بەرھەمی نەوتی رۆژانەی عێراق رۆژانە ٧٥ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە و بەم پێیەش گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار بەرمیل.
ھاوکات ئێرانیش رۆژانە ١٢ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە و کۆی گشتی گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٦٢٩ ھەزار بەرمیل.
لەبارەی سعوودیەش وەک زۆرترین بەرھەمھێنەری رێکخراوی ئۆپێک رۆژانە ٣٠ ھەزار بەرمیل بە بەراوورد لەگەڵ مانگی پێشوو زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن و ٤٧٧ ھەزار بەرمیل.
ئەمساڵ، داواکاری نەوتی خاوی ئۆپێک، بە گوێرەی ساڵی رابڕدوو، رۆژانە یەک ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە و بە کۆی گشتی گەیشتووەتە ٣١ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل.
خستنەڕووی نەوتی ئەمساڵی وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک، بەھۆی کێشەی بەرھەمھێنانەوە، بە گوێرەی ساڵی رابڕدوو، رۆژانە ٧٩٠ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە و گەیشتووەتە ٥٦ ملیۆن و ١٣٠ ھەزار بەرمیل.