Muhammet Ali Kemal,
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت خواستی بۆ بەرزبوونەوە لەم هەفتەیەشدا بەردەوامە و بۆ ٤٤ دۆلار و ٨٨ سەنت بەرزبووەوە.
لەدوای ئەوەی رۆژی هەینی پێشبینییەکانی کارکردن لە دەرەوەی کەرتی کشتوکاڵ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان بۆخۆوە بینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٤٤ دۆلار و ٤٦ سەنت بەرزبووەوە و تا یەکشەممەش نرخەکەی٤٤ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.
ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و تا گەیشتە ٤٤ دۆلار و ٨٣ سەنت، لە کاتژمێر ١٠:٣٥ ـەوە بە ٤٤ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.