Sangar Hamad Azeez
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٥٠ دۆلار دابەزی.
نرخی نەوتی خاو لەجۆری برێنت کە هەفتەی رابردوودا بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا "Fed" لە بارەی زیادکردنی سووەوە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەرزترین ئاستی هەشت مانگی رابردووی تۆمار کرد کە ٥٢ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو، دیسانەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بۆ ٥٠ دۆلار و ٤٥ سەنت دابەزی.
ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا ٤٩ دۆلار و ٧٧ سەنت بوو.