Firdevs Yüksel
06 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٩٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٩٦ دۆلار و ٩٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٩٥ دۆلار و ٧٤ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٠، بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ٠،٨٠ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٩٤ دۆلار و ٩٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٨٨ دۆلار و ٦٧ سەنت فرۆشرا.
لە ٣٢ەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کە دوێنێ بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام درا، رێککەوتن لەسەر ئەوە کرا کە بۆ تشرینی یەکەم ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەڕێندرێتەوە بۆ ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی ئاب و بڕیار درا رۆژانە بەرهەم بەقەبارەی ١٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکرێتەوە.
وەزیری وزەی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان ٢٢ی ئاب رایگەیاند کە گرووپی ئۆپیک پڵەس ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو دابەزینەی لە ماوەی رابردوودا لە نرخی نەوتدا روویداوە، بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەیشەوە کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت لەلایەن چین بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و نیگەرانییەکان لەبارەی وەستاوی ئابووری کاریگەرییەکانیان بەردەوامن بۆ گوشار خستنە سەر نرخی نەوت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٩٥ دۆلار و ٦٦ سەنت بۆ ٩٦ دۆلار و ٦٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٩٤ دۆلار و ٦٥ سەنت بۆ ٩٣ دۆلار و ٦٤ سەنت بمێنێتەوە.