Firdevs Yüksel,1 23
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤١ دۆلار و ٥١ سه‌نت و به ٤١ دۆلار و ٧٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا ٠،٦٧ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤١ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٣٩ دۆلار و ٩٩ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤١ دۆلار و ٩٠ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٠٨ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ٧٣ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بمێنێته‌وه.