Firdevs Yüksel
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا، به ٦٤ دۆلار و ٥٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٦٤ دۆلار و ١٦ سه‌نت و به ٦٣ دۆلار و ٦٧ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٣٠ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٦٤ دۆلار و ٥٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به ٦١ دۆلار فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٤ دۆلار و ٦٠ سه‌نت بۆ ٦٥ دۆلار و ١٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٤ دۆلار و ٠٤ سه‌نت بۆ ٦٣ دۆلار و ٤٨ سه‌نت بمێنێته‌وه.