سياسەت, ئابووری, عێراق

مستەفا کازمی: "سەرکەوتووبووین لە زیادیکردنی یەدەگی بانکی ناوەندی"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: "زیادکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، پەیوەندی بە ژمارەیەک بارزگانی چاوچنۆکەوە ھەیە".

Zana Natık Kerem  | 13.04.2021 - نوێکردنەوە : 14.04.2021
مستەفا کازمی: "سەرکەوتووبووین لە زیادیکردنی یەدەگی بانکی ناوەندی"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە زیادکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، پەیوەندی بە ژمارەیەک بارزگانی چاوچنۆکەوە ھەیە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا گوتی: "بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی ھاووڵاتییان و کەمکردنەوەی رێوشوێنەکانی بیرۆکراسی دەکەین و پێویستە سەرجەم وەزیرەکان ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ دابینکردنی پێدوایستییەکانی ھاووڵاتییان".

گوتیشی: "ھاتووین تا خزمەتی ھاووڵاتییان بکەین و ئەو بەرەنگارییانەیش چارەسەر بکەین کە وڵاتەکەمان بەرەوڕووی بووەتەوە، بۆ ئامانجی سیاسی دەسەڵاتەمان نەگرتووەتە دەست".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەیشداوە کە وەزارەتی بازرگانیی راسپاردووە، بۆ ئەوەی لە ماددی خۆراکی زیاتر لە چوارچێوەی فۆرمی خۆراکدا بۆ ھاووڵاتییان دابین بکات و گوتی:

"زیادکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، پەیوەندی بە ژمارەیەک بارزگانی چاوچنۆکەوە ھەیە، بەڵام لیژنەی تایبەتمان پێکھێناوە و بەردەوام بە ئامانجی رێگرتن لە بەرزکردنەوەی نرخی خۆراک، چاودێری بازاڕ دەکەن".

مستەفا کازمی ئەوەشی گوتووە "دوای گرتنەبەری رێوشوێنەکانی چاکسازیی ئابووریی سەرکەوتووبووین لە زیادیکردنی یەدەگی بانکی ناوەندی".

سەرۆکوزیرانی عێراق، مستەفا کازمی تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی کە وەزارەتی تەندروستیی ھەوڵی زۆرداوە تا جۆرەکانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا دابین بکات و گوتی:

"زۆر گرنگە ھاووڵاتییان، ڤاکسین وەربگرن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın