Hemın Othman Mohammed
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
له كاتێكدا به‌هۆی لاوازیی چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی فایزی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا به‌های دۆلار به‌رده‌وامه له دابه‌زین، نرخی كاڵاكان له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا، ئاماره‌كانی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه عه‌مباره‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌و وڵاته 3 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بگاته 52.83 دۆلار، كه ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستی نرخه‌كه‌یه‌تی له 12ی تشرینی 2015ه‌وه تا ئێستا.
له ئیستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له سەعات 11:40 خوله‌كه‌وه به 52.40 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
شیكاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌وتی برێنت له 10ی مایسه‌وه تا ئیستا خواستی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی پاراستووه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه پێشهاته‌كانی خستنه‌بازاڕ و به‌رز و نزمی به‌های دۆلار، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی نه‌وت.
هاوكات شیكاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له 52.5 دۆلاردا بمێنێته‌وه، ره‌نگه نرخه‌كه‌ی بگاته 53.5 بۆ 54.6 دۆلار.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساس، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به 51.53 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، له ئێستادا به 51.15 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.