واشنتۆن
سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما لە كۆشكی سپی بەرلە دەست پێ كردنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانە گوتەیەكی پێشكەش كرد و بەكاربردنی مانگی كانوونی دووەم و پلانی بوودجەی 2017ی هەڵسەنگاند.
ئۆباما لەبارەی نرخی نەوتەوە گوتی:"ئێستا نرخی نەوت نزمە و چاوەڕوان دەكرێت ماوەیەكی دیكەش بە نزمی بمێنێتەوە. ئەمە پێشهاتێكی باشە بۆ ئابووری بەگشتی، بەڵام پێویستە ئەم قۆناغەی كە نرخ تێیدا نزمە باش بەكاربهێنین بۆ خێراتركردنی بەدەستهێنانی وزەی خاوێن، چونكە دەزانین ئەمە هەتاهەتایە بەردەوام نابێت".
ئۆباما لەوبارەوە پشتگیری لە پێشنیازی وەرگرتنی بڕی 10 دۆلار باج بۆ هەر یەك بەرمیل نەوت لە كۆمپانیاكانی نەوت كرد و گوتی: "بیرۆكەكە لێرەدا ئەوەیە، ئەو باجەی لەو كۆمپانیایانە وەردەگیرێت كە قەدەغەی هەناردەیان لەسەر هەڵگیراوە و قازانجێكی زۆریان دەست دەكەوێت، بۆ سیستمی گەیاندن و سەرچاوەی وزەی خاوێنی ئایندە بەكاربهێنرێت. 10،15 یان 20 ساڵی ئایندە، كە نرخی نەوت دووبارە بەرزبووەوە، لە پێگەیەكی زۆر بەهێزتردا دەبین. وابەستەبوونی ئابووریمان بە سووتەمەنییە پیسەكانی فۆسیلەكانەوە كەم دەكەینەوە، هەلی كاری ئایندە دەستبەر دەكەین و كاتێك تەماشای رابردوو دەكەین، دەڵێین ئەمە وەبەرهێنانێكی ژیرانەیە".