Muhammet Ali Kemal
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2016
دیاربەكر
هاووڵاتییان كاردانەوەیان بەرامبەر بەهێرشی چەكدارانی پەكەكە بۆسەر ناوچەی سووری دیاربەكر نیشان دا.
- كاردانەوە دژی توندوتیژی لەدوای نوێژ
سەرۆكی گرووپی دیجلە و فورات بۆ دیالۆگ موهیتتین باتمانڵی لەدوای نوێژەوە لە مزگەوتی گەورەی مێژوویی دیاربەكر رووی كردە ئامادەبووان و داوای كرد ناڕەزایەتی دژی پەكەكە دەرببڕدرێت.
باتمانڵی گوتی:''با ناڕەزایی دژی پەكەكە دەربڕین. ئەی برا موسڵمانەكانمان، با چیتر رۆڵەكانمان نەكوژرێن، با چیتر ئێرە نەبێتە مەیدانی جەنگ. ئێرە جێ نزرگەی پێغەمبەرانە. مزگەوتی گەورە، شوێنێكی پیرۆزە لە شارەكەماندا''.
گوتیشی: ''ئێستا سەحابییەكان و ئەولیاكان تەماشای ئێمە دەكەن. با هەموومان پێكەوە رەخنە لە پەكەكە بگرین. پەكەكە چارەسەری پێ نییە بۆ ئەم جەنگە. ئەم جەنگەی پەكەكە دەی كات هەڵەیە. كاردانەوەتان هەبێت، بێدەنگ مەبن''.
لەدوای ئەم قسانەوە ئامادەبووان بە چەپڵە پێشوازییان لە گوتەكانی باتماڵی كرد و پشتیوانییان بۆ دەربڕی.