Muhammet Ali Kemal
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2016
قودس
ئەوە راگەیەنرا كە ئەمریكا ١٢٥ ملیۆن دۆلار دەداتە ئیسرائیل ''بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی تونێلەكان لە سنووری كەرتی غەززە''.
بەپێی هەواڵێكی رادیۆی حكوومەتی ئیسرائیل سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و سیاسەت لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، ئاموس گیلاد رایگەیاندووە ''ئەمریكا بەمەبەستی هاوكاریكردنی ئیسرائیل لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی تونێلەكان بڕی ١٢٥ ملیۆن دۆلار تەرخان دەكات''.
گیلاد باسی لەوەش كردووە كە تەكنیكی ''جەنگی رێگریكاریی'' لە دژی تونێلەكان چارەسەرێكی گونجاو نییە و رایگەیاندووە كە لەحاڵەتی بەكارهێنانی تونێلەكانی كەرتی غەززە و هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، سوپا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێكەوە وەڵامێكی زۆر توندی فەڵەستینییەكان دەداتەوە كە باجەكەی زۆر قورس دەبێت لەسەریان''.
ئاموس گیلاد دژی ئەوەیە كە ئەو رووداوانەی ماوەیەكی دوور و درێژە لەنێوان فەڵەستینییەكان و هێزەكانی ئیسرائیلدا روویانداوە بە ''راپەڕین'' ناوببرێت و رایگەیاندووە ''ئەوە كێشەیەكی ئەمنییە كە وای كردووە میكانیزمێكی رووبەڕووبوونەوە ببێتە كارێكی پێویست''.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو هەڕەشەی ئەوەی لە بزووتنەوەی حەماس كردبوو كە لەحاڵەتی بەكارهێنانی تونێلەكاندا بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل ''بەهێزێكی گەورە'' وەڵام دەدەنەوە.