hemn husain
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2016
کۆیە
لە رێوڕەسمێکدا پرسەی شێخ جه‌نگی تاڵەبانی لە تەکیەی تاڵەبانی لە شاری کۆیە بە خاک سپێردرا.
رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شێخ جەنگی تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم و پارت و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە بە خاک سپێردرا، لە رێوڕەسمەکەدا هەریەک لە جێگرانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆسرەت رەسووڵ عەلی و دکتۆر بەرهەم ساڵح ئامادە بوون.
شیخ جەنگی تاڵەبانی برای گەورەی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکۆماری پێشووی عێراق جه‌لال تاڵەبانی و باوكی لاهور شێخ جەنگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێم بوو.
ناوبراو ماوەیەک بوو بە هۆی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی لەژێر چاودێریدابوو، شەوی رابردوو بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و بەمەبەستی بەخاکسپاردنی، تەرمەکەی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و شاری كۆیه هێنرایەوە.
شێخ جه‌نگی له گوندی كه‌لكانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی خه‌له‌كانی قه‌زای دووكان له‌دایك بووە و لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە هاتووەتە شاری کۆیە و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە و دواتر وازی لە خوێندن هێناوە و کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی ئەم ناوچەیە بووە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو بارەیەوە بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی رای گشتی کردووە.
لە پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا هاتووە کە "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی) براگه‌وره‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) مان پێگه‌یشت. به‌ڕێز شێخ جه‌نگی كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپهروهرو كۆمه‌ڵایه‌تی و دڵسۆزی خاك و نیشتمان بوو، هاوه‌ڵ و پشتیوانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو له رۆژانی سه‌ختی خه‌بات و كوردایه‌تیدا.
لە کۆتایی پرسەنامەکەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاڕاسته‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و كوڕ و نه‌وه‌كانی كۆچكردوو 'شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی' ده‌كات و ئاواتەخوازە ئه‌مه دواناخۆشی بنەماڵە تێكۆشه‌ره‌كه‌یان بێت.
هەرچەندە شێخ جەنگی برا گەورەی جەلال تاڵەبانی بوو بەڵام تێکەڵ بە هیچ پارتێکی سیاسیی نەبوو لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە خۆی لە زوومی کامێراکان بەدوور دەگرت.