Sangar Hamad Azeez
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2016
شانگهای
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٤ پلە لەسەر پێوەری رێختەر ناوەندی پارێزگای پینگدۆنگ باشووری تایوانی هەژاند و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.
بوومەلەرزەکە کە سەعات ٣:٥٧ی بەرەبەیان روویدا بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و ١٥٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
راگەیەندرا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون رووخاون.
جێگای باسە ئەو بوومە لەرزە بە دووەم بەهێزترین بوومەلەرزە دادەنرێت دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٩٩ کە بە گوڕی ٧،٦ بە پێوەری رێختەر ناوچەکەی هەژاند و بەهۆیەوە دوو هەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا.