Mohammed Baqi Hussein
09 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
په‌كین - AA
چین هۆشداری ده‌داته سه‌رۆكی هەڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی چین له‌باره‌ی تایوانه‌وه ره‌ت بكاته‌وه، ره‌نگه حكوومه‌تی په‌كین تۆڵه‌ی لێبكاته‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی كۆمه‌نیستی چین رایگەیاند کە پێویسته ئه‌مریكا رێز له سیاسه‌ته‌كانی چین له ئاسیا-پاسیفیك بگرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پارته‌كه هۆشداریی داوه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ سیاسه‌تی چین له ئاسیا-پاسیفیك ره‌تبكاته‌وه، داوا له حكوومه‌تی په‌كین ده‌كه‌ن تۆڵه‌ی لێبكاته‌وه.
راگهیهنراوهكه دوای گه‌شته‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی تایوان، سای ئینگ وێن بۆ ئه‌مریكای باشوور كه هیندۆراس، نیكاراگوا، گواتیمالا و سلڤادۆری له‌خۆگرتبوو بڵاوكرایه‌وه.
راگه‌یه‌نرابوو كه سای له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی شاره‌كانی سان فرانسیسكۆ و هیوستن لە ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌كات. بابه‌تی ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامنه‌دانی دیدار له‌نێوان سه‌ركرده تایوانییه‌كه و تره‌مپ یان به‌رپرسێك له كابینه‌كه‌ی، بووه جێی مشت‌ومڕ.
حكوومه‌تی چین پێشتریش هۆشداریی دایه حكوومه‌تی واشنتن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له‌وه‌ی کە سای له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا په‌یامی هه‌ڵه ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی بكات.
هه‌روه‌ها چین كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش نیشاندابوو كه سه‌رۆكی هەڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ راسته‌خۆی په‌یوه‌ندیی به‌سه‌ركرده‌ی تایوانه‌وه كردبوو.
چین جەختی لەوە کردبووەوە کە نیگەرانن لە رەخنەگرتنی ترەمپ لە حکوومەتی پەکین کە لە ١٩٧٩وە تاکە دەسەڵاتی دانپێدانراوی گەلی چینە و لەلایەن ئەمریکاشەوە دانی پێدا نراوە.
دوای ئەوەی ساڵی ١٩٤٩ ما‌و زیدۆنگ لە چین دەسەڵاتی گرتەدەست، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی ئەو وڵاتە ھەڵاتن بۆ دوورگەی تایوان و سەربەخۆییان راگەیاند کە بەچینی نیشتمانی ناودەبرا.
بەڵام چین دانی بەسەربەخۆیی تایواندا نەنا و دوورگەکەی بەھەرێمێکی خۆی ناوبرد.
سەربەخۆیی تایوان تەنھا لەلایەن ٢٢ وڵاتی جیھانەوە دانی پێدانراوە.