Sangar Hamad Azeez
09 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
قودس-AA
کۆمسیۆنی کارەکانی سیاسی و ئەمنی لە پەرلەمانی ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک بۆ کوژرانی چوار سەربازی ئیسرائیلی لەلایەن هاووڵاتییەکی فەلەستینییەوە کۆمەڵێک سزای خستە سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی قودس.
بەگوێرەی هەواڵێکی رادیۆی ئیسرائیل، کۆمسیۆنەکە بڕیاری داوە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی بۆسەر سەربازانی ئیسرائیل ئەنجامدرا، ماڵی ئەنجامدەری هێرشەکە، فادی ئەحمەد حەمدان ئەلقەنبەر کە لە گەڕەکی موکەبیرە، بڕووخێندرێت، هەروەها مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە هەموو خزم و کەسوکاری ناوبراو وەربگیرێتەوە، جیالەمەش تەرمی ئەنجامدەری هێرشەکە نەدرێتەوە بەخانەوادەکەی، هەروەها هەر کەسێکیش دڵخۆشی خۆی دەربڕێت بەهێرشەکە دەستگیر بکرێت.
ئەگەر بێت و هاووڵاتییەکی قودس لە کەناری رۆژئاوا بیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی کەرتی غەززە بکات، ئەوا دەبێت مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە کاربەدەستانی ئیسرائیل وەربگرێت.
لهنزیك نشینگهی ئارۆم هانتزیڤی جوولەکەنشین له باشووری رۆژههڵاتی شاری قودس، كهسێك له رێگەی بارههڵگرێكهوه هێرشیکردە سهر ناوچهیهك كه سهربازی ئیسرائیلی تێدابوو و هۆیهوه چوار سهربازی ئیسرائیلی کوژران و، ١٥ی دیكهش برینداربوون.
هەر لە شوێنی رووداوەکەش شوفێری بارهەڵگرەکە بەگولـلەی ئیسرائیلییەکان کوژرا.
میدیاکانی فەلەستینیش بڵاویان کردەووە کە ئەنجامدەری هێرشەکە هاووڵاتییەک بووە بەناوی، فادی ئەحمەد حەمدان ئەلقەنبەر.