قودس
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان له میانی به‌شداریكردنی له پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵ دووی ئیسرائیل گوتی: "پێده‌چێت ساڵی 2015 گونجاو بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر، به‌و مه‌رجه‌ی به دانوستان له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی لاببرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا توانای چاره‌سه‌ری ئاشتی له‌به‌رده‌ستدایه كه ده‌توانێ ئاسایشی ئیسرائیل بپارێزێت، به‌ڵام پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێك بنێین. یه‌كێك له‌وانه لابردنی مه‌حموود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی، به‌ڵام نه‌ك به كوشتن، به‌ڵكو به دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و حكومه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا ئه‌و كاره بكرێت ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی گشتگیر".
لیبه‌رمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و دانوستانانه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باسدا ده‌كرێن، هیچ ئه‌نجامێكیان نییه وه‌ك ئه‌لبیرتۆ ئهنیشتانین ده‌ڵێت (شێتی، واتا ئومێدبوون به شتێك كه ده‌یان جار دووباره‌ی بكه‌یته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی جیاوازت بداتێ).