قودس
لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە لەلایەن گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل پیتەر لێرنەرهوه بڵاوكراوەته‌وه، لەو چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا كه بۆ دۆزینەوەی ئەو 3 گەنجە ئیسرائیلییەی لە كەرتی خۆرئاوا شوێنبزربوونه، ئه‌نجام ده‌درێن، 340 فەڵەستینیان دەستگیركردووە، كە 250 یان ئەندامی بزوتنەوەی حەماسن و لە هەمان كاتدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چەك و كەسانی قاچاغ، هەزار و 350 ماڵیان پشكنیوە.
لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كه لەو ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا 45 دامەزراوەی جیاجیای حەماس لە كەرتی خۆرئاوا لەناو براون.
حكومەتی ئیسرائیل بانگەشەی ڕفاندنی ئەو 3 گەنجە نیشتەجێیەی وڵاتەكەی دەكات كە لە ئۆردوگای جولەكە نشینی گوش ئەتزیۆن لە كەرتی خۆرئاوا لە 12ی حوزەیراندا شوێنبزربوون و له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ش حكومه‌تی فه‌له‌ستین به به‌رپرسیار ده‌زانێت.
بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەش پەرلەمانی ئیسرائیل دەسەلاتێكی فراوانی داوەتە سوپای وڵاتەكەی.
یەكەكانی سوپای ئیسرائیل لە به‌رواری شوێنبزربوونی ئه‌و سێ گه‌نجه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لە كەرتی خۆرئاوا ئۆپه‌راسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن.
لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەكی زۆری فەڵەستینیان دەستگیركردووە ، كە عەزیز دوڤەیك سەرۆكی پەرلەمانی فەڵەستین ، ئەندامانی پەرلەمانی ئەو ولاتە ، وەزیرانی پێشوو و چەندین ئەندامی بزوتنەوەی حەماس لە نێو ئه‌و كه‌سانه‌دان كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیركراون.
جگە لەوەش چەند جارێك هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر كەرتی غەززە ئەنجامداوە.