قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھو لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بان کی مون و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل بەرگری لە ئەنجامدانی ھێرشەکان بۆ سەر غەززە کرد، ھەروەھا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە سەرکۆنەی ھێرشی موشەکی غەززە بۆ سەر وڵاتەکەی بکەن.
بەپێی روونکردنەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانیدا گوتویەتی: "ھیچ ولاتێکی جیھان قبوڵی ھێرش بۆ سەر وڵاتەکەی و خەڵکی سڤیل ناکات ھەروەھا لە رێگەی دەریا و تونێلەکانەوە ھەوڵی دزەکردن بۆ ناوەوەی وڵات دەدەن ئەمانە جێگای قبوڵ نییە، حەماس گیانی سڤیلەکانی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج و گیانی سڤیلی غەززە بەکاردێنێ، بۆیە حەماس تاوانباری ھەڵگیرساندنی شەڕی دوو لایەنەیە."
لە بەشێکی روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی وەزیراندا ناتانیاھۆ رایگەیاندوە: "حەماس لە جیھاندا رێکخراوێکی تیرۆرستییە، پێوستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتوندی سەرکۆنەی ھێرشی موشەکی حەماس و گروپە تیرۆستیەکانی کە ھاوکاری ئەون بکەن."
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بە ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی دیکەی ناتانیاھو لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی دیکە لە چەند رۆژی داھاتوو دراوە.