هه‌ولێر
له دیدارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پ.د.ك. د.كه‌مال كه‌ركوكی ده‌ڵێ: "بیرۆكه‌ی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ مافێكی شه‌رعی و یاسایی خه‌ڵكی كوردستانه و به‌هیچ جۆرێك خستنه‌ڕووی ئه‌و بیرۆكه‌یه فشار نییه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ ده‌سته‌كه‌وتی زیاتر یاخود هه‌ر شتیكی تر."
كه‌ركوكی له ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی قسه‌ی بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو كرد و گوتی: "لە رابردوودا ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان به‌بێ خواستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی لكێنراوه به به‌غداوه، ره‌نگه پێشتر گوترابێ عێراقی بوونتان باشه و پرۆسه‌ی دیموكراسی دروست ده‌بێ، به‌ڵام به‌پێی ته‌جروبه و ژیانمان له‌گه‌ڵ ئه‌م عێراقه، كوردستان بووه به ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌رچی چه‌كی دونیا هه‌یه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌م كوردستانه له‌ناوبران به دانپێنانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقیش هه‌رێمی زوڵمێكی زۆری لێكراوه."
هه‌روه‌ها كه‌ركوكی هاته سه‌ر رۆڵی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پرسی ریفراندۆم و گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی كوردستان ئه‌ركیه‌تی و لایه‌نه‌كانی تریش له‌گه‌ڵی هاوڕان بۆیه سه‌رۆك بارزانی داوای له په‌رله‌مان كرد كاربكه‌ن بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ بڕیارێك له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه".
كه‌ركوكی نه‌یشارده‌وه، بۆچوونی جیاواز هه‌بووه له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ریفراندۆم به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی، به‌ڵام ئێستا جۆره یهكریزیهك هه‌یه چونكه هه‌موولایه‌ك ده‌زانن ریفراندۆم بكرێت گه‌ل بڕیار ده‌دات نه‌ك حزبێكی سیاسی.
گوتیشی: "سه‌رۆكی هه‌رێم, په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ر پرس كردووه له‌وه‌ی بڕیاری چاره‌نووسساز بدات، هه‌ستێ به دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ رێفراندۆم."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پ.د.ك جه‌خت ده‌كاته‌وه, ئه‌وان بڕیاری خۆیان داوه و پاشگه‌ز نابنه‌وه.
ده‌شڵێت: "زۆر هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكه‌وه بژین فیدڕاڵیمان قبووڵكرد به‌ڵام ئه‌وه 10 ساڵه ده‌ركه‌وت سه‌رانی بروایان به فیدراڵی نییه. ئێستا عێراق به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور وڵاته‌كه به‌یه‌ك پارچه نه‌ماوه‌ته‌وه كه‌واته عێراق ئیسپاتی كرد وڵاتێكی فاشیله چونكه نهخاكی یه‌كه نه گه‌له‌كه‌ی یه‌كه هیچ سیادهشی نه‌ماوه‌ته‌وه."
په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا خراپ بووه، رۆژی چوار شه‌ممه نوری مالیكی هه‌رێمی كوردستانی به‌هاوكاری "داعش" تۆمه‌تبار كرد و وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا كشانه‌وه. كه‌چی ئهمریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌یانه‌وێ كورد به‌شداری بكاته‌وه له حكومه‌تی نوێی عێراق.
له‌و باره‌وه كه‌مال كه‌ركوكی بۆ ئانادۆڵو ده‌ڵێ: "ئه‌م جاره‌یان به‌شداریكردن له حكومه‌تی عێراق ئاسان نییه مه‌رجی زۆر قورسمان ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌شداریش بكه‌ین، دوو له‌و مه‌رجانه ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان ئابووریی خۆی هەبێت. هه‌روه‌ها ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم جارێكی تر نابێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش مانگێگ به‌ر له‌مڕۆ."
سه‌باره‌ت به پشتگیری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
كه‌مال كه‌ركوكی ده‌ڵێ: "پشتگیری كه‌س ره‌ت ناكه‌ینه‌وه، ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی رۆژئاوا وڵاتانێكی زۆر هه‌یه پشتگیری له بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه چه‌ندین ده‌وڵه‌تی لێكهوتهوه، یوگسلافیا حه‌وت وڵاتی لێ كه‌وته‌وه چیك و سلۆفاكیا جیابوونه‌وه. كه‌واته ده‌بێ میلله‌ت چی بڕیارێكی دا وڵاتانی تر پشتگیری بكه‌ن. ئه‌مه مافه. زۆر وڵاتیش ئه‌مڕۆ تێگهیشتووهن به‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان سوود مه‌ند ده‌بێت."
كه‌ركوكی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراق به هه‌ڵه‌و ناوده‌بات و پێیوایه ئه‌و وڵاته له ئیداره‌دانی عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
گوتی: "ئه‌مریكا له عێراق فه‌شه‌له‌ی هێناوه، ئێستا ده‌گوترێ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ سیاسه‌تی بگۆرێ و به‌خۆیدا بچێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریكا ئێستا هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسی له پێشه ده‌یه‌وێ به خه‌ڵك بڵێ سیاسه‌تم سه‌ركه‌وتوو بووه. كاتێك سیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراق سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ كورد و سونه‌و شیعه‌ش مافی خۆیان پێبدرێت. وه‌ك كورد جارێكی تر ناخه‌ڵه‌تێین بچینه حكومه‌تێك دواتر شه‌ڕی لایه‌نێك بكه‌ین و نه‌زانین مافه‌كانی خۆمان چیه."
مه‌رجی به‌شداری كورد له حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌وه‌یه پێویسته هه‌رێم ئابووریی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت. هه‌روه‌ها جارێكی تر ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش 9ی حوزەیران.
ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئاڵۆز بووه.
له‌و باره‌وه كه‌مال كه‌ركوكی كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه ده‌ڵێ: "په‌یوه‌ندی پارتی و په‌كه‌كه باشه ئێمه گوێ له‌وان ده‌گرین ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه. هه‌رچه‌نده راگه‌یاندن هه‌ندێ بابه‌ت هه‌یه زۆر گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن ئومێد ده‌كه‌ین هه‌موولایه‌ك په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵی هه‌بێ توندوتیژیه‌كان به‌لاوه بنێین.
گوتیشی: "له توركیا هه‌وڵمانداوه، له‌سه‌ر ئاستی په‌كه‌كه‌و ده‌وڵه‌تیش توندوتیژی سودی نییه پێویسته به دانوستان و گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می هه‌ردوو به‌ڕێزان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و عه‌بدوڵا گول كه وه‌چه‌رخانێكی گرنگێان دروستكرد."
به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و پارتی سه‌باره‌ت به دۆخی رۆژئاوای كوردستانه كه ئێستا په‌یه‌ده‌ی نزیك له په‌كه‌كه له‌رۆژئاوا باڵا ده‌سته.
كه‌ركوكی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ "بۆ رۆژئاوا سیاسه‌تمان ئاشكرابووه. ده‌ڵێین پێویسته هه‌موولایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن ئه‌وان ده‌رفه‌تێكیان بۆ دروستبووه ئه‌مرۆ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیان نه‌بێ بۆ داهاتوو زیان به چاره‌نووسی مافی گه‌لی كورد ده‌كه‌وێ."
بۆ داننان به كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان. به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وحزبه ده‌ڵێ: "با ئه‌وان یه‌كگرتووبن لایه‌نێك خۆی به‌سه‌ر لایه‌نێكی تر فه‌رز نه‌كات، ئه‌وكاته به‌دڵ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مانین و داننان زۆر ئاسان ده‌بێت وه‌ك پارتی له باشووری كوردستان ده‌مانتوانی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ببه‌ین، كه‌چی ئه‌وه‌مان نه‌كرد پێمانباشبوو هه‌مولایه‌ك به‌شداری له حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانی نیشتمانی بكه‌ن."
news_share_descriptionsubscription_contact

