قودس
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی سربیا ئه‌لێكسانده‌ر ڤوجیج له ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كۆبووه‌وه.
له دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوو سه‌رۆك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست.
ناتانیاهو له كۆنگرەکەدا ئاماژه‌ی به دۆستایه‌تی سربه‌کان و جولەکەکان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و دۆستایه‌تییه هه‌زاران ساڵه به‌رده‌وامه.
ناتانیاهو شانازی به به‌ره‌نگاری خه‌ڵكی سربیا دژ به نازییه‌كان له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا كرد، له كاتێكدا كه نازییه‌كان كۆمه‌ڵكوژییان به‌رامبه‌ر جولەکەکان ئه‌نجام ده‌دا.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوته‌كانی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین مه‌حمود عه‌باسی به‌بیرهێنایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندبوو كه "هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ناناسێت"، ناتانیاهو له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئینكاری مێژووی سێ هه‌زار ساڵی گه‌لی ئیسرائیل و خاكی ئیسرائیلیان كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئاشتی ته‌نیا به ناسینی ده‌وڵه‌تی جولەکەکان ده‌ستبه‌ر ده‌بێت".
له لایه‌كی دیكه‌وە سربیا له مێژووی خۆیدا بۆ یه‌كه‌مجار لە رێگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ڤوجیجەوە سه‌ردانی ره‌سمی ئیسرئیلی كرد، به‌وه‌ش ڤوجیج سوپاسی ئیسرائیلی كرد به‌هۆی ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه پێشكه‌شی سربیای كردووه له كاتی ته‌نگانه‌دا.