ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكی رووسیا له گه‌شته ره‌سمییه‌كه‌ی بۆ توركیا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌می كۆنسه‌ی كاری هاوبه‌شی باڵای كۆماری توركیا و رووسیا، هه‌ردوو سه‌رۆك كۆنگرەیه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
پوتین ره‌خنه‌ی له بڕیاری كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا گرت له‌مه‌ڕ پڕۆژه‌كه و گوتی: "ئه‌ورووپا ئەگه‌ر نایه‌وێت ئه‌نجامی بدات، ئه‌وە ئه‌نجامی نادات. واتا سه‌رچاوه‌ی وزه‌كانمان بۆ شوێنی جیاواز هه‌نارده ده‌كه‌ین، گازی شل بۆ بازاڕه‌كانی دیكه هه‌نارده دەكرێت، به‌ڵام ئه‌ورووپا ئه‌م گازه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە په‌سه‌ند نه‌كردنی پڕۆژه‌كه له به‌رژوه‌ندی بوڵگاریا نییه و گوتی: "له به‌رژوه‌ندی ئابووری ئه‌واندا نییه، به‌ڵام بڕیاری خۆیانه. ئەگه‌ر بوڵگاریا وڵاتێكی ده‌سه‌ڵاتدار بێت، قه‌ره‌بووی زیانه‌كه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه. 400 ملیۆن یۆرۆیان قازانج ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مه بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆیی هاوبه‌شه‌كانمانه".
له پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رێگە به گرژی سووریا ده‌ده‌ن؟ پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌گه‌ڵ توركیادا له هه‌مان بۆچووندان له‌باره‌ی رێگه نه‌دان به گرژی سووریا و گوتی: "پرسەکە ئه‌وه‌یه كه گشت خه‌ڵكی سووریا چۆن ده‌توانن متمانه به ئاسایشی خۆیان بكه‌ن و له ئیداره‌ی وڵات چۆن ده‌توانن مافی یه‌كسان به‌ده‌ست بێنن؟ له‌مباره‌یه‌وه پێویسته به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و بڕیاری قایلكه‌ر به‌یه‌ك بده‌ین. پێشه‌كی پێویسته بڕیاره‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سووریا و هێزی سیاسی گونجاو بێت. ئێمه له‌گه‌ڵ گشت ئاكتەرهكان له په‌یوه‌ندیدا ده‌بین و له‌گه‌ڵ دۆسته توركه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه".
هه‌روه‌ها جه‌ختی لهوهكردەوه كه پرسیاری ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود نا، بڕیاری خه‌ڵكی سووریایه و گوتی: "هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سووریا. له ئه‌نجامی هه‌ڵبژادنه‌كان بینیمان كه پشتگیرییه‌كی باشی لێده‌كرێت. بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سووریا هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكییان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سووریا به‌هۆی هۆكاری په‌یوه‌ندی نێوانیان، ناتوانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر قۆناغه‌كه دروست بكه‌ن.