ئه‌نقه‌ره
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ناوه‌ندی وزه‌ی ئەتۆمیی ئاكیوو یه‌كێكه له هه‌ره ئامانجه ستراتیژییه‌كانی ئێمه، له‌م بارهيهوةش به شێوه‌یه‌كی فراوان كارمان ئه‌نجام داوه".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه 'داعش' له كوێوه پاڵپشتی به‌ده‌ستدێنێت؟ له‌م باره‌یه‌وه پێویستمان به هه‌ماهه‌نگی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه، به‌مه‌ش ئه‌ركی گرنگ ده‌كه‌وێته سه‌ر توركیا و وڵاتی رووسیا و ئێران، ئه‌گه‌ر به دیدی مه‌زهه‌به‌وه سه‌یری رووداوه‌كه بكه‌ین، ناتوانین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه پێویسته له رووی مرۆڤایه‌تی و ویژدانییه‌وه سه‌یری رووداوه‌كان بكه‌ین، هه‌روه‌ها به پێكهێنانی سه‌كۆیه‌كی هه‌ماهه‌نگی پێویسته گرنگی به‌م كارانه بده‌ین، واته دیدی ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د بڕوات چی ده‌بێت؟ دیدێكی زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه، نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س له سه‌روبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د كوژراوه، كه‌واته له‌م شوێنه هیچ سه‌ركه‌وتنێك نییه به‌ڵكو سووریایهگی رووخا‌و هه‌یه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریاوه گوتی: "له ماوه‌ی چوار ساڵی قۆناغی سووریاوه چاوپێكه‌وتنی زۆرمان ئه‌نجام داوه، بارودۆخی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستای سووریا كه ستەم و تیرۆر ئه‌نجام ده‌دات زۆر زۆر به ئاشكرایی روونم كرده‌وه، به‌ڕێز پوتین له‌م باره‌یه‌وه دیدی جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتیی هاوڕاین له‌سه‌ر خاڵی چارهسهركدنی كێشه‌ی سووریا، هاوكات كێشه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه".