قودس
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل مۆتی ئهڵمۆز له كه‌ناڵی 2 ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه له دوێنێ شه‌وه‌وه سوپای ئیسرائیل 150 خاڵی له غه‌ززه كردۆته ئامانج.
ئاڵمۆز له باره‌ی كوژرانی سه‌ربازانی ئیسرائیلی گوتی: "سه‌ركه‌وتنی سه‌داسه‌د له هیچ شوێنێك نییه، ئێمه بۆ رووخاندنی تونێله‌كان و رێگری له هاویشتنی مووشه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی وشكانیمان ده‌ست پێكرد."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی فه‌ڵه‌ستین ئه‌شره‌ف قودره رایگه‌یاند ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینی له 7ی ته‌مووزه‌وه تا ئێستا گه‌یشتۆته هه‌زار و 119 كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش 6 هه‌زار و 550 كه‌سه.
له لایه‌كی دیكه سوپای ئیسرائیل له شه‌ڕوپێكدادانی دوێنێ له كه‌ناریه‌كانی غه‌ززه كوژرانی 5 سه‌ربازی دیكه‌ی خۆی راگه‌یاند.
به پێی راگه‌یاندنی سوپای ئیسرائیلی له رۆژی 17ی ته‌مووزه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه وشكانییه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ستپێكردووه، 53 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون، به‌ڵام كه‌تیبه‌ی عزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ڵێ كه 110 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون.